Make your own free website on Tripod.com








SHERKO














Blawkrawa Kurdiyakan | Malpara-Kurdyakan | Alsa7afa-al3arabya | Al-mawaqi3 Al3arabya | HAWLER | Hal Ta3lam ?? | Hal Ta3lam ...2 ?? | Hal Ta3lam ...3 ?? | Hal Ta3lam ... 4 ?? | SRIAL U KOD | WENAI GULAW | TRAVEL TO KURDISTAN | ISLAM | Decoment | COMPUTER | TV | LINKS | Hamarang | CHAT | Yana & Mako Kurdyakan | RADIOKAN | Music | HOLANDA | Ferbuni Zman | WEB SITE search | Aya Azanit 1 | Aya Azanit 2 | Aya Azanit ..3 | Matal ?? | Wtai Banrx | TELEPHON | MILANO | Chat Room | Fonti Kurdi | ANTI(virus/trogan/spyware...)





SHERKO

زمان به‌ یه‌کێک له‌ ئامێره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤــــــــــــــه‌کان داده‌نرێت. ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌کانیش زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه که‌ ئێمه‌ی مرۆڤ تا ئێستا نه‌مان توانیوه‌ به‌ ئاسانی لێیان تێ بگه‌ین.‌ ‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کان ئێستا نه‌ماون و کاریان پێ ناکرێت . گه‌لێکیشیان زیندوون و بوونه ته‌‌ هۆی له‌ یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌ و له‌ یه‌کتر تێگه‌یشــــــــــــتنی گه‌لانی دونیا . زۆر جار ده‌گوترێت که‌ منداڵ بێ زمانه‌ و ناتوانێت مه‌به‌ســـــــت و داخوازیه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ که‌س و شوێنی مه‌به‌ست .
به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا له‌ ووڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه مریکا لێکۆڵینه‌وه‌ زانســــــــــــتی یه‌کان ده‌ریان خســـــــــت که‌ منداڵی ســـــــــــــاوا (کۆرپه‌له‌) له‌ ماوه‌ی (3) مانگی یه‌که‌می ته‌مه‌نی دا زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ‌. ئه‌وه‌ی جێ ی ســه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م زمانه‌ ته‌نیا له‌ شــــــــه‌ش ووشه‌ پێک هاتووه ‌و تایبه‌تی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو نی یه‌ و هه‌ر منداڵێک ســه‌ر به‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و ره‌گه‌زێک بێت هه‌مان زمان به‌کار ده‌هێنێت.
کۆرپه‌له‌ ئه‌م زمانه‌ به‌کار ده‌هێنێت بۆ ده‌بڕینی برســـــیه‌تیی و خه‌و و ناڕه‌حه‌تیی جه‌سته‌یی و هتد.
ســـــه‌ره‌تا ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ ســــــــــــه‌ر  دایک و منداڵه‌کانیان تاقی کرایه‌وه‌ و ســـــــــــه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ســـت هێنا . هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زمانه‌ ته‌نیا له ‌شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌ به‌ڵام کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێت تا دایکه‌که‌ فێری زمــــانی کۆرپه که ی ده‌بێت. ووشـــــــه‌کان له‌ شێوه‌ی ده‌ربڕیندا زۆر له‌ یه‌کتر ده‌چن هه‌ر بۆیه‌ سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌وێت تا له‌ مه‌به‌ستی کۆرپه‌له‌که‌‌ تێ بگه‌ی .

 به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دایک به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ری ئه‌وا سه‌رکه‌وتنێکی باش به‌ده‌ســــت ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ یاریده‌ده‌رێکی باش هه‌م بۆ کۆرپه‌له‌ هه‌م بۆ دایکه‌که‌.
ووشه‌کان بریتین له: ‌ neeh, neeeeh, owh, heh, eier, eh
1. neeh :
نێهـ: ئه‌م ووشـــــــــــــــه‌یه‌ کورته‌ و به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت که‌ کۆرپه‌له‌ برسییه‌تی.
2. neeeeeh
نێێێێێهـ: ئه‌م ووشــــــه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک درێژه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ زۆری برسییه‌.
3. owh :
ئۆوهـ: ئه‌م ووشــــــه‌یه‌ نه‌ زۆر کورته‌ نه‌ زۆر درێژ، وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ خه‌وی دێت .
4. heh
هێهـ: ئه‌م ووشه‌یه‌‌ زۆر کورته‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ گه‌رمایه‌تی، یان سه‌رمایه‌تی یان ئه‌وه‌تا له‌شی ته‌ڕه‌ و پێویستیی به‌ گۆڕین هه‌یه‌.
5. :eier
ئێیه‌ر: ئه‌م ووشه‌یه‌ درێژه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ شـــــــــــــوێنێکی جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه ‌.
6. eh:
ئێهـ: ئه‌مه‌ش به‌ شــــێوه‌یـــه‌کی کـــــورت کۆرپه‌له‌ ده‌ریده‌بڕێت و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ ده‌یه‌وێت قرپ بداته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ که ‌کۆرپه‌له‌ هه‌ر شه‌ش ووشـــــه‌که‌ له‌ شێوه‌ی گریان ده‌رده‌بڕێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ فێربوون و جوداکرنه‌وه‌یان کات و له‌ســـه‌ره‌خۆیی ده‌وێت تا دایکان فێری ده‌بن و کاری پێ ده‌که‌ن .

***********************************************

نهێنی سێوه‌كه‌ی كۆمپانیای Apple


زۆربه‌مان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موومان ، ڕه ‌نگه‌ نهـێـــنی ئه‌و (سێو) ـه‌ نه‌زانین كه‌ كۆمپانیای (Apple) كردوویه‌تی به‌ لۆگۆ بۆ خۆی، بێگومان به‌بیستنی ئه‌و نهێنییه‌ش هه‌موومان سه‌رسام ده‌بین.
چیرۆكی ئه‌و سێوه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
دوای ئه‌وه‌ی سێوه‌كه‌ی له‌ دایكی وه‌رگرت ئه‌و ســــــــێوه‌ خواردنی به‌یانی ئه‌و منداڵه‌ هه‌ژاره‌ بوو ، دواتر منداڵه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی برســــــــــــــــــــێتییه‌كه‌ی نه‌مێنێت قه‌پێكی له‌ سێوه‌كه‌ گرت ، پاشــــان به‌ كاغه‌زی رۆژنامه‌ پێچایه‌وه‌و خستیه‌ ناو جانتایه‌كه‌یه‌وه‌.
بۆ رۆژی دواتر كاتێك به‌یانییه‌كه‌ی له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یه‌وێت بچێت بۆ قوتابخانه ‌، سێوه‌كه‌ له‌ جانتا دڕاوه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و منداڵه‌كانی هاوڕێی هه‌ڵیده‌گرنه‌وه‌ و گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و منداڵه‌ نه‌یده‌زانی رۆژگار چی بۆ هه‌ڵگرتووه‌، هه‌وه‌ها هه‌رگیز نه‌یده‌زانی كه‌ ئه‌و سێوه‌ ده‌بێته‌ لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی له‌ داهاتوودا كه‌ كۆمپانیای (Apple) ـه ‌.
ئه‌و منداڵه‌ (ستیف جۆبز) ی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (Apple) بوو، كه‌ ئێستا نرخی كۆمپانیاكه‌ی 323 ملیار دۆرلار ه ‌.