Make your own free website on Tripod.com








SHERKO














Blawkrawa Kurdiyakan | Malpara-Kurdyakan | Alsa7afa-al3arabya | Al-mawaqi3 Al3arabya | HAWLER | Hal Ta3lam ?? | Hal Ta3lam ...2 ?? | Hal Ta3lam ...3 ?? | Hal Ta3lam ... 4 ?? | SRIAL U KOD | WENAI GULAW | TRAVEL TO KURDISTAN | ISLAM | Decoment | COMPUTER | TV | LINKS | Hamarang | CHAT | Yana & Mako Kurdyakan | RADIOKAN | Music | HOLANDA | Ferbuni Zman | WEB SITE search | Aya Azanit 1 | Aya Azanit 2 | Aya Azanit ..3 | Matal ?? | Wtai Banrx | TELEPHON | MILANO | Chat Room | Fonti Kurdi | ANTI(virus/trogan/spyware...)





686.gif

SHERKO

ئایا ده زانیت؟ قوڵترین خاڵ له‌نێو ده‌‌ریاکاندا خاڵی ماریانا یه که‌قوڵاییه‌که‌ی 11033 مه‌تره‌ له ئۆقیانوسی ئارام.
ئایا ده زانیت؟چاوی په‌پوله‌ 17 عه‌ده‌سه‌ یه.
ئایا ده‌زانیت؟ کوله توانای ڕێكردنی هه‌یه‌ هه‌تاكو هه‌ردوو قاچی له جه‌سته‌ی ئه‌بێته‌وه؟
ئایا ده‌زانیت؟كوله 900 دانه ماسولكه‌ی هه‌یه؟.نزیكه‌ی 200 دانه‌ی له ماسولكه‌كانی مرۆڤ زیاتره
ئایا ده ‌زانیت؟ کرم نزیكی 2000 دانه ماسولكه‌ی هه‌یه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟ ژماره‌ی جومگه‌كانی ملی زه‌ڕافه‌ یه‌كسانه له‌گه‌ڵ جومگه‌كانی ملی مرۆڤ؟
ئایا ده‌زانیت؟خێراترین و ووریاترین گیانله‌به‌ر بۆ بیستن گوێ‌ درێژو گورگه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟ دڵی مێشووله له یه‌ک خوله کدا 1000 جار لێ ئه‌دا؟
ئایا ده‌زانیت؟ مێشووله نزیک 47 دانه ددانی هه‌یه؟
ئایا ده‌زانیت؟ مێشووله به درێژایی ته‌مه‌نی زیاتر له 500 دانه گه را ئه‌كات؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه له ووڵاتی به‌رازیل هه ندێک جاڵجاڵۆكه هه‌یه كێشیان نزیكی 85 گرامه؟‌
ئایا ده‌زانیت؟ كاتێ هه‌نگ به مرۆڤه‌وه ئه‌دات ڕاسته وخۆ خۆی ده مرێت؟
ئایا ده‌زانیت؟ شاژنی هه‌نگ كاتێك گه راكه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێ كه سه‌ركرده‌یی هه‌نگه‌كانی تر بكات له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ جێگایه‌ک؟
ئایا ده‌زانیت؟ شاژنی هه‌نگ هه‌موو ڕۆژێک نزیک3000 گه را دائه‌نێت؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه ئه‌گه‌ر قرژاڵ له‌ ناو سندوقێكی به‌ستراو داینێیت ته‌مه‌نی درێژتر ئه‌بێت تا سندوقێكی به‌ره‌ڵا؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه حوشتر له زمانی عه‌ره‌بیدا نزیک 1000 دانه ناوی جۆراو جۆری هه‌یه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه‌ زمانی مرۆڤ 12000 دڵۆپه‌ی هه‌ستی تامكردنی له‌سه‌ره‌؟به‌ ناوه‌ڕاستی زمان هه‌ست به تامی هیچ خواردنێک ناكات، به هه‌ردوو لای زمان هه‌ست به تام خواردنی ترش ده‌كات، وه به كۆتایی زمان هه‌ست به تامی خواردی تاڵ ده‌كات.
ئایا ده‌زانیت؟هه‌موو مرۆڤێک سه‌ر په‌نجه‌ی جیاوازه له مرۆڤێكی تر وه‌ هه‌رگیز دوو مرۆڤ په‌یدا نابێت كه سه‌ر په‌نجه‌یان وه ك یه‌ک بێت
ئایا ده‌زانیت؟ مرۆڤ ته‌نها 3 تا7 خوله ك ده‌توانێت هه‌ناسه‌ نه دات؟وه ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه تێپه‌ڕی كرد ده‌بێت كه‌سێكی تر له‌ هه‌مان كاتدا فوو بكات به‌ ده‌میا و ڕزگاری بكات له‌ مردن.

ئایا ده‌زانیت؟ كه له‌ كاتی پێكه‌نین 16 له ماسولكه‌كانت ئه‌جوڵێته‌وه؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه ملی مرۆڤ پێكهاتوه له حه‌وت جومگه؟
ئایا ده‌زانیت؟ ژماره‌ی ئێسکی پێ ی مرۆڤ 32 ئێسکه؟
ئایا ده‌زانیت؟ برژانگی چاوی مرۆڤ ناگاته 150 ڕۆژ نوێ ئه‌بێته‌وه؟
ئایا ده‌زانیت؟ ڤیتامین A یاریده‌ ده ره بۆ چاو به‌هێز كردن و ڕزگار بوونه له ده‌ست شه‌و كوێری؟
ئایا ده‌زانیت؟ جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌نها 6 لیتر خوێنی تێدایه؟
ئایا ده‌زانیت؟ ئیسقانی كه‌له‌ سه‌ری مرۆڤ پێكهاتوه له 22 ئیسقان؟
ئایا ده‌زانیت؟ مێشكی مرۆڤ 12 ملیۆن (خانه ی) تێدایه؟
ئایا ده‌زانیت؟ هه ندێك له (خانه کانی) جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده بچووكه ئه‌گه‌ر بێتو 200،0000 دانه‌ی لێ كۆ بكه‌یته‌وه به‌ قه‌ده‌ر نوكی ده‌رزیه‌ك نابێت؟
ئایا ده‌زانیت؟ سپڵ زبڵدانی خوێنه؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه هێزو توانای پیاو له ته‌مه‌نی 65 ساڵی یه‌كسانه له‌گه‌ڵ هێزو توانای ئافره‌تێ كه‌ ته‌مه‌نی25 ساڵ بێت؟
ئایا ده‌زانیت؟ یه‌كه‌مین هه ست که مرۆڤ له ده ستی ده‌دا له كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا هه‌ستی (بیستنه)‌؟
ئایا ده‌زانیت؟ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان چوار خوێنی جۆراوجۆر هه‌یه‌؟ وه‌كو (A) (B) (AB) (O)
وه ته‌نها جۆرێک له‌م خوێنانه كه‌ ده‌توانێت تێكڵاو ببێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ جۆره‌كه (AB)یه.
ئایا ده‌زانیت؟ماسولكه‌كانی‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ پێكهاتوه له 639 ماسولكه‌ی جۆراوجۆر؟
ئایا ده‌زانیت؟دڵی مرۆڤ له یه‌ک خوله کدا‌ نزیكی 70 جار وه له‌ یه‌ک ساڵ 40 ملیۆن جار لێ‌ئه‌دا؟
ئایا ده‌زانیت؟ مرۆڤ له یه‌ک‌ خوله کدا‌ 15 تا 18 جار هه‌ناسه ئه‌دا؟
وه‌ كاتێک مرۆڤ نه‌‌خۆشه یان گه‌رمایی له‌شی به‌رز ئه‌بێته‌وه زیاد ئه‌بێت بۆ نزیکی 30 جار هه‌ناسه‌دان.
ئایا ده‌زانیت؟ هه‌موو مرۆڤێک له یه‌ک ڕۆژدا 25 تا 100 دانه تاڵ مووی سه‌ری ئه‌وه‌رێت؟وه ئه‌و مرۆڤه‌ی كه باری ده‌روونی و ته‌ندروستی باش بێت له‌ هه‌مان ڕۆژ هه‌موو ئه‌م مووانه دروست ئه بێته وه.
ئایا ده‌زانیت؟ كه ته‌مه‌نی مووی مرۆڤ له دوو ساڵ تێناپه‌ڕێت و ئه‌وه‌رێت؟
ئایا ده‌زانیت؟ مووی مرۆڤ ده‌توانێت تا 12 ملم به‌رز ببێت‌و بڕوێت له یه‌ك مانگدا؟
ئایا ده‌زانیت؟ ته‌نها مرۆڤ له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌وێت؟
ئایا ده‌زانیت؟مرۆڤ ناسكترین گیانه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئێش و ئازار؟
ئایا ده‌زانیت؟چاوی ڕاستی مرۆڤ باشتر ده‌بینێت له چاوی چه‌پی؟
ئایا ده‌زانیت؟ كه مرۆڤ له یه‌ك خوله کدا نزیكه ی 25 جار چاوی ئه‌ تروکێنێت؟
ئایا ده‌زانیت؟مرۆڤ كاتێك ده خه‌وێت له شه‌وێكدا نزیكی 40 جار ئه‌جوڵێته‌وه به‌لای چه‌پ و ڕاستی خۆیدا؟
••
ئایا ده‌زانیت؟كاتێک كه مرۆڤ ناساغه‌و باری ده‌روونی ته‌واو نی یه زیاتر له 70 جار ده جوڵێته ‌وه‌.
ئایا ده‌زانیت؟خۆر 1،000،000 یه‌ک ملیۆن جار له زه‌وی گه‌وره‌تره؟
ئایا ده‌زانیت؟ خۆر 300،000 هه‌زار جار له زه‌وی قورستره؟
ئایا ده‌زانیت؟خێرایی خولگه ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا 30 كیلۆمتر له چركه‌یه‌كدا بۆ 40 كیلۆمتر له‌چركه‌یه‌‌كدا ده‌گۆڕێ؟
ئایا ده‌زانیت؟گۆڕانی خێرایی‌یه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ‌سه‌ر دووری و نزیكی له‌خۆره‌وه‌
ئایا ده‌زانیت؟سوڕانه‌وه‌ی خۆر به‌ده‌وری خۆیدا 25 ڕۆژ ئه‌‌خایه‌نێت؟
ئایا ده‌زانیت؟دووری نێوان خۆرو زه‌وی نزیکه ی 150،000000 ملیۆن كم؟
ئایا ده‌زانیت؟ زه‌وی 5976 كیلۆگرام قورسه؟.به‌ڵام ئه‌بێت له‌ ته‌نیشت ئه‌و ژماره‌یه‌وه‌ 21 سفر دانێی.
ئایا ده‌زانیت؟ژماره‌ی ئێسکی پێ ی مرۆڤ 32 ئێسکه؟
ئایا ده‌زانیت؟كۆمه‌ڵه‌ی خۆر سه‌ر به‌ كاكێشانه ‌وه تیره‌ی كاكێشانیش نزیكه‌ی 100،000 هه‌زار ساڵ ڕووناکی یه .
ئایا ده‌زانیت؟ خێرایی ڕووناكی كاكێشان 300،000 هه‌زار كیلۆمتره له چركه‌یه‌كدا؟ واته‌ هه‌زار ساڵ ڕووناكی ڕێ بكات به‌خێرایی 300،000 هه‌زار كیلۆمتر له چركه‌یه‌كدا ئه‌وا ده‌كاته نزیكه‌ی تیره‌ی كاكێشان.
ئایا ده‌زانیت؟ئه‌ستێره‌ی (بلۆنۆ) دوورترین ئه‌ستێره‌یه له خۆره‌وه؟
ئایا ده‌زانیت؟سوڕانه‌وه‌ی (بلۆنۆ) به‌ده‌وری خۆردا 283 ساڵ ئه‌خایه‌نێت؟
ئایا ده‌زانیت؟خێرایی خولگه ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆردا یه‌كسانه به خێرایی ده‌رچوونی فیشه‌كێک له تفه‌نگ به هه‌شت به‌رامبه‌ر؟
ئایا ده‌زانیت؟ئه‌و خولگاانه‌ی كه به‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌ی (زوحه‌ڵ)دا كێشراوه درێژی 80500 كیلۆ متره؟
ئایا ده‌زانیت؟كه تیشكی خۆر له ناو ده‌ریا له 400 متر زیاتر نابڕێت؟
ئایا ده‌زانیت؟که شتی یه گه‌ردوونیه‌كان‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌نده به‌ خێرایی دێنه‌ خوارێ پله‌ی گه‌رمیان ئه‌گاته 6000 هه‌زار پله؟
ئایا ده‌زانیت؟گه‌رمی سه‌ر خۆر 6000 پله‌یه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌ 25% تا 30% له‌ دانیشتوانى جیهان ده‌پژمن نه‌وه‌ك له‌به‌ر تۆزوو غوبار بێت , به‌ڵكو ئه‌م پژمینه‌ له‌ ده‌رنجامى به‌ركه‌وتنى له‌ناكاوه‌ به‌ ڕووناكى ؟
ئایا ده‌زانیت؟ئه‌گه‌ر یه‌ك دانه‌ مێرووله‌ بچێته‌ ناو گوێ ى فیل ده‌بێته‌ هۆى مردنى فیله‌كه‌ ؟
ئایا ده‌زانیت؟ئه‌سپ به‌بڕینى كلكى یا دزه‌كردنى ئاو بۆ ناو گوێى ده‌مرێ ؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌ مه‌مله‌كه‌تى مێروله‌ مێ ینه‌كان گورج وگۆڵ و ده‌ستى كارن ؟
ئایا ده‌زانیت؟ مێروو له‌كان به‌هۆى بۆنه‌وه‌ یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه‌ ؟
ئایا ده‌زانیت؟ته‌مه‌نى مه‌یموون له‌ بارى ئاساییدا له‌ (30) ساڵ تێپه‌ر ناكات ؟
ئایا ده‌زانیت؟ته‌نكییه‌كانى فڕۆكه‌ى (بوینگ 747) جێگه‌ى زیاتر له‌ (227) هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نى ده‌بێته‌وه‌ ؟
ئایا ده‌زانیت؟تۆڕى چاو نزیكه‌ى (135) ملیۆن خانه‌ى هه‌ستیار له‌ خۆده‌گرێت كه‌ كاریان وه‌رگرتن و جیا كردنه‌وه‌ى ڕه‌نگه‌كانه‌ ؟
ئایا ده‌زانیت؟یه‌كه‌مین بیرى نه‌وت که هه‌ڵكه‌ندرا له‌ جیهان له‌ ساڵى (1859) ز بووله‌ وولایه‌تى (بنسلفانیا) له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌ ناو مێشكى ئاده‌میزاد دا (12) ملیۆن خانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر كاره‌كانی ماسولكه‌كان و ئه‌عساب وئه‌ندامه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى تره‌وه‌ ده‌گرێت ؟
ئایا ده‌زانیت؟سه‌وزه‌ میوه‌جات ترسناكى له‌ تووش بوونى نه‌خۆشى دڵ و شێر په‌نجه‌ و به‌ تایبه‌تیش شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ؟
ئایا ده‌زانیت؟دارى فلینه (ته‌په‌ دۆر) پێویستى به‌ ده‌ (10) ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك ته‌به‌قه‌ فلین دروست بكا ؟
ئایا ده‌زانیت؟زیاتر له‌ 800 ملیۆن كه‌س له‌ دانیشتوانى سه‌رزه‌وى ڕووبه‌رووى به‌د خۆراكى بونه‌ته‌وه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (100000)مناڵى توش بوو به‌ شێواوى مێشك به‌ شێوه‌یه‌كى زگماك له‌دایك ده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ هۆى كه‌مى (یود)له‌ خواردنى دایكه‌كانیان له‌كاتى سك پرى یا له‌ پێش سك پریدا.
ئایا ده‌زانیت؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (250000) مناڵى تووش بوو به‌كوێرى زگماك له‌ دایك ده‌بن له‌ ده‌رئه‌نجامى كه‌مى ڤیتامین (B)؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌(60%)ى ئافره‌تانى ووڵاتانى جیهانى سێهه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ خه‌ریكى كارى جووتیارین؟
ئایا ده‌زانیت؟نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئافره‌ت هه‌موو سالێك ده‌مرن به‌هۆى ئه‌و بێ هێزیه‌ى كه‌توشى ده‌بن له‌كاتى سك پرى و مناڵ بوندا, واش دانراوه‌ هۆكه‌ى بۆ به‌دخۆراكى وبرسیه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟ژیانى(2.5) ملیاركه‌س له‌ ووڵاتانى دوا كه‌وتوو (الدول النامیه‌) له سه رکشـــــتوکاڵی وئاژه ڵداریـــــه؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌(70%) ى ئاوى شیرین واته‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت بۆ ئاودانى به‌روبوومه‌كان وئۆتۆموبیل شتن و ماڵ شۆردن و به رده رگا ئاوڕشێن کردن...هتد له‌ جیهاندا؟
ئایا ده‌زانیت؟درێژترین ڕووبار له‌ جیهاندا ڕووبارى(نیل) ه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته‌(40157)میل و له‌دواى ئه‌و ڕووبارى (ئه‌مازۆن) دێت و ڕووبارى (میسیسبى) به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت؟
ئایا ده‌زانیت؟گه‌وره‌ترین زه ریا له‌ جیهاندا زه ریای (ئارام) ه‌ كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (64) ملیۆن میل و وه‌ قوڵترین شوێن تیایدا ده‌گاته‌(36251) پێ؟
ئایا ده‌زانیت؟داهێنه‌رى ئامێرى ژمێریارى(حاسیبه‌) بلیز باسكالى فه‌ره‌نسى بوو له‌ ساڵى 1785 ز دا؟
ئایا ده‌زانیت؟كۆنترین پرد له‌ جیهاندا مێژوووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (850) ساڵ پێش زایین, كه‌ ده‌كه‌وێته‌ توركیا كه‌ بریتی یه‌ له‌ پردێكى به‌ردینى و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕووبارى (میلس) له‌ توركیا؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌شى ئاده‌میزاد له‌ (206) پارچه‌ ئێسك پێكهاتووه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى ئایدزبوون له‌ ساڵى 2005 (پێنج ملیۆن ) كه‌س بوون؟
ئایا ده‌زانیت؟ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ڤایرۆسى ئایدز بوون له ‌ووڵاتانى دوواكه‌وتوو ده‌گاته‌ له (95%)؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌ ساڵى( 2010) دا زیاتر له‌ 18 ملیۆن مناڵ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان یان‌ دایك یان باوك یاخود هه‌ردووكیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ هۆى نه‌خۆشى (ئایدز)ه‌وه‌ له‌ووڵاتانى ئه‌فریقیاى باشوورو بیابانى گه‌وره‌ ؟
ئایا ده‌زانیت؟ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تى مرۆیى هه‌بوو له‌ ساڵى 2004 له‌ جیهاندا (دوو ملیۆن ) كه‌س بوون؟
ئایا ده‌زانیت؟په‌نابه‌ران یه‌كێکن له‌ زۆرترین ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕوى برسێتى ده‌بنه‌وه‌ هه‌روه ك نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ى تێكڕاى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا ده‌گاته‌ (9)ملیۆن په‌نابه‌ر؟
ئایا ده‌زانیت؟یه‌كه‌م ڕێگاى خێرا واتا ئۆتۆ بـان (High Way) له‌ جیهاندا له‌ساڵى 1921 ز دروست کرا له‌ناوچه‌ى دارستانى سه‌وزبوو له‌ نزیك به رلین؟
ئایا ده‌زانیت؟داهێنه‌رى ته‌له‌فزیون [فیلوفارنسورت] ئه‌و كاته‌ى ته‌له‌فزیۆنى داهێنا له‌ساڵی1927 ز ته‌مه‌نى له‌(20)ساڵ تێپه‌رى نه‌ده‌كرد؟
ئایا ده‌زانیت؟درێژترین پردى هه‌ڵواسراو له‌ جیهاندا له‌ ئینگلته‌رایه‌ كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (1410)مه‌ترچوارگۆشه‌ و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ڕووبارى (همبر)؟
ئایا ده‌زانیت؟گه‌وره‌ترین پارچه‌زێڕ له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ وڵاتى یابان كه‌له‌ سه‌رشێوه‌ى فرۆكه‌یه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟گه‌وره‌ترین وزۆرترین كانه‌ بوركانه‌كان له‌ جیهاند ده‌كه‌وێته‌ ئه‌نده‌نوسیا؟
ئایا ده‌زانیت؟زمانى(الامهدبه‌)جۆره ‌زمانێكى ئه‌ثیوبیه‌ كه‌ له‌ (267)پیت پێك دێت؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟له‌ نیمچه دوورگه ی (دومنیكان) ئافره‌تان به‌جۆره‌ زمانێكى جیاواز له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟چیاكان له‌ قوڵایى ده‌ریاكان به‌رزترن وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین؟
ئایا ده‌زانیت؟ژماره‌ى زمانه‌ جۆراو جۆره‌كانى جیهان پێكهاتووه‌ له‌(4324)جۆره‌ زمان له‌وانه‌ (160 )جۆریان له‌ ئه‌وروپا قسه‌یان پێده‌كرێت؟
ئایا ده‌زانیت؟ده‌ریای قه‌زوین بریتی یه‌ له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك به‌ڵام له‌به‌ر سوێرى ئاوه‌كه‌ى ئه‌م ناوه‌ى (ده‌ریا) ى خراوه‌ته‌ پاڵ؟
ئایا ده‌زانیت؟ که گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ له‌ جیهاندا ده‌ریاچه‌ى (قه‌زوین)ه‌ كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ 44000 km

ئایا‌ ده‌زانیت؟ گه‌وره‌ترین بوركان له‌جیهاندا ده‌كه‌وێته ووڵاتی‌ (ته نزانیا) له کیشۆری ئه فریقا كه‌ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (5895)مه‌تر؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟دارسنه وبه‌ر به ‌زۆرترین رێژه ‌دێت له‌ به‌رامبه‌ر جۆره ‌داره‌كانى تر به‌ جۆرێك ڕێژه‌ى دار سنه وبه‌ر ده‌گاته‌ 19% ؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ ووشه‌ى (تایلاند)به‌ماناى خاكى ئازادكراوه‌كان دێت؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟دۆزه‌ره‌وه‌ى زانستى ئه‌ستێره‌ ناسى (گالیلۆ)بوو؟
ئایا ده‌زانیت ؟(خۆر) نزیكترین ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ زه‌وى؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟دانیشتوانى گۆى زه‌وى هه‌موو (250)ساڵێك ڕێژه‌ى دوو به‌رامبه‌رى خۆى ده‌بێته‌وه‌؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟(لیۆن)به‌ناوبانگترین شارى فه‌ره‌نسی یه‌ بۆ دروست كردنى ئاسن؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ هه‌موو ساڵێك گۆى زه‌وى نزیكه‌ى 20 بۆمه‌له‌رزه‌ى كاولكار به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت؟
ئایه‌ ده‌زانیت؟ (26) ده‌وڵه‌ت له‌ جیهاندا هیچ كه‌نارێكى ئاویان نی یه‌ بۆ نموونه کوردستان .سویسرا ، لۆکسمبۆرگ ، نه مسـا ....هتد؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ قوڵترین شوێن له‌ زه ریای (ئارام) ه که ده‌گاته‌(9400)مه‌تر؟
ئایا‌ ده‌زانیت ؟ كۆنترین كۆشك له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ ووڵاتى یه‌مه‌ن ئه‌م كۆشكه‌ش ناوى كۆشكى (غمدان)ه‌ وڕووبه‌ره‌كه‌شى ده‌گاته‌100متر؟
ئایا ‌ده‌زانیت؟مرۆڤ له‌ كاتى قسه‌ كردندا (44)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟مرۆڤ له‌ كاتى تووڕه‌ بووندا(23)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ ؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌ كاتى نووستنى مرۆڤدا(357)ماسولكه‌ پشووده‌ده‌ن؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟درێژترین سفره‌ى نان خواردن له‌ ئیسپانیا له‌ ساڵى 1986ڕازانرایه‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى 2400مه‌تر بوو,نزیكه‌ى(60000)كه‌سیش به‌ ده‌وریدا كۆبوبونه‌وه‌؟
ئایا ده‌زانیت؟له‌ داب ونه‌ریتى دانیشتووانى به‌رزاییه‌كانى تیبت له‌ ووڵاتى چین بۆ به‌خێرهاتنى مێوانه‌كان زمانیان لێ ده‌ردێنن؟
ئایا ده‌زانیت؟ئافره‌تێكى ئیتالی پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى بگاته‌ 40 ساڵى(52) منداڵى بوو له‌وانه‌(14)یان دووانه‌ وسیانه‌و چوارینه‌ بوون؟
• 
ئایا‌ ده‌زانیت؟ الشنتو ناوى جۆره‌ ئاینێكى ژاپۆنیه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت(رێگا به‌ره‌و خواوه‌نده‌كان)؟
ئایا ده‌زانیت؟ فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى یۆنانى ئه‌رستۆ مامۆستاى تایبه‌تى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بووه‌؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟درێژترین(سمێل)له‌ جیهاندا درێژییه‌كه‌ى (259)سم بوو كه‌ هى پیاوێكى هیندی بوو ‌له‌ شارى هیندوراس, كه‌ باڵای پیاوه‌كه‌ش ته نها (150)سم بوو ؟
ئایا ده‌زانیت ؟ درێژترین كات كه‌ یه‌كێ به‌ گیرانى ڕیخۆله‌كانى واته‌(قه‌بزى)به‌سه‌رى بردبێت(102)ڕۆژ بووه‌؟
ئایا‌ ده‌زانیت ؟دانیشتوانى زه‌وى له‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا به‌ڕێژه‌ى(ملیۆنێك و نیو) زیاد ده‌كات؟
ئایا ده‌زانیت ؟ به‌رزترین كورسى له‌ جیهاندا له‌ وولایه‌تى(الاباماى ئه‌مریكى) ه‌ كه‌ له‌ ساڵی1981ز دروست كراوه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ى 1508سم وپانى یه‌كه‌شى 596 سم بوو؟
ئایا ده‌زانیت؟پیاوێك به‌ناوى (دون كنغنمان)له‌ ساڵى(1980)زایینى زۆرترین واژووى له‌سه‌ر وێنه‌كانى كردكه‌120000 هه‌زار واژوو بووله‌ ماوه‌ى 12 ڕۆژدا؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟یه‌كه‌مین ووڵاتى عه‌ره‌بى كه‌ ئاشنا بوو به‌ چاپه‌مه‌نى لوبنان بوو؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟تیشكى لێزه‌ر چوار به‌قه‌د تیشكی خۆر به‌هێزه‌؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ فه رهه نگی بۆ ئینگلیزى داهێنا یه‌كێ بوو به‌ناوى دكتۆرێموئیل جۆنسون؟
ئایا ده‌زانیت؟مرۆڤ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌وێ
ئایا‌ ده‌زانیت؟ گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ جنۆكه‌ ده‌خوات و جنۆكه‌ لێ ى ده‌ترسێ؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ دوورى نێوان خۆرو زه‌وى به‌قه‌د (385)جار دووری ‌نێوان زه‌وى و مانگه‌ .
ئایا‌ ده‌زانیت؟ بوتڵێك شیر نزیكه‌ى سێ به‌شی ڤیتامین (B) له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر بخریته‌ به‌ر تیشكى خۆر؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ خۆر گیران له‌ 7خوله‌ك بۆ8 خوله ك‌ تێناپه‌رێ ئه‌مه‌ش به‌هۆى خێرایى سوڕانه وه ی زه‌وى به‌ده‌ورى خۆردا.
ئایا‌ ده‌زانیت ؟نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كان ده‌توانن قسه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن به‌هۆى گۆرانیه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دوورى 850كیلۆ مه‌تره‌وه‌.
ئایا‌ ده‌زانیت؟ ئاو نزیكه‌ى 90%كێشى له‌شی مرۆڤ پێکده هێنێت‌؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ هه‌ندێك حاڵه‌تى ڕۆماتیزم (ڕۆماتیزمى جومگه‌كان)چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنانى به‌فر وه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌.
ئایا‌ ده‌زانیت؟ مناڵی ئاسایى له‌ ته‌مه‌نى شه‌ش هه‌فته‌یدا سه‌رنج ده‌داته‌ سه‌ر شته‌ جوڵاوه‌كان وهه‌ر له‌و ته‌مه‌نه شدا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ له‌ ناكاویه‌كاندا ڕاده‌چڵه‌كێ واته‌ هه‌ست به‌ ده‌نگه‌كانیش ده‌كات.
ئایا ده‌زانیت ؟ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ بۆ 40 ساڵ به ره و ژوور بێت زیاتر توشى (قرحه‌ )ده‌بن .
ئایا‌ ده‌زانیت ؟كورته‌ باڵاترین پیاو له‌ جیهاندا (جول)ى هندى یه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى له‌ (62)سنتمتر تێناپه‌رێت.
ئایا‌ ده‌زانیت؟ تیشكى خۆر به‌ ماوه‌ى 8خوله‌ك ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وى؟
ئایا‌ ده‌زانیت؟ تونس یه‌كه‌می ووڵاته له‌ به‌رهه‌م هێنانى زه‌یتون؟
ئایا‌ ده‌زانیت ؟ناپلیۆن بۆنابا‌رت كاته‌ بێكاریه‌كانى له‌ شـــــیكردنه‌وه‌ى (الالغان )به‌سه رده‌برد.
ئایا‌ ده‌زانیت؟ ئه‌و ڕێگه‌یه‌‌ى كه‌وا خوێن له ‌له‌شى مرۆڤدا هه‌موو ڕۆژێك ده‌بڕێت 168ملیۆن میله‌.
ئایا‌ ده‌زانیت؟ ئه‌و نافوره‌ى كه‌ له‌ سه‌ر جومگه‌ى سه‌رى نه‌هه‌نگه‌وه‌ ده‌ره‌چێ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 9 مه‌تر.